لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە سەر رێگای فڕۆکەخانەی دیمەشق کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.
میدیای سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە سەر رێگای فڕۆکەخانەی دیمەشق کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.
زانیاریێک لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکان بڵاو نەکرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە شەڕی ناوخۆی سوریا دەستی پێ کرد بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر جار فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی حەلەب و دیمەشق کرانە ئامانج.
کۆتا هێرش لە ٨ی ئەیلوول بۆ سەر ناوچەیەکی سەربازی لە شاری مەیسەف لە گوندەواری حەماس بە یاوەری هێزەکانی تایبەتی داگیرکەر ئەنجام درابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.